له‌ناوخاكی هه‌رێمه‌وه‌ سوپای توركیا چه‌ند گوندێكی برادۆستی بۆردومان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تۆپبارانی چه‌ند گوندێكیان لە سنوری برادۆست كرد.

سایتی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و تۆپخانەکانێ سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی سیران و گەروی کەوەرتێ و گەروی ڕۆبی و ڕواڵا و گەلی ڕەش-یان لەسنوری برادۆست كردوه‌ و زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هەپەگە) رایگەیاند، لە ئەنجامی دوو چالاکی گەریلاکانی یەژا-ستاردا، 14 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

هاوكات هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە "شاری شرنەخ شەهید بوون" به‌ ناوه‌كانی  مەریەم کاپلان و بەسنا تۆمان و موسا بولان كه‌ هه‌رسێكیان له‌ 27ی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ پێكرابوون.


PM:11:48:08/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت