سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ بلاسخارت: له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ین بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك
نێچیرڤان بارزانی و بلاسخارت
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمیش دوپاتیكرده‌وه كه به‌پێی ده‌ستور ئاماده‌ن بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ته‌مموزی 2020ـ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جینین بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كراوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، بلاسخارت پشتگیریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆی هه‌ردوولا دوپاتكردوەتەوە و رایگەیاندوە: "هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ین له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن".
لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، ئامادەیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور دەربڕیوە.
PM:11:30:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت