تهندروستیی ههرێم پشتیوانی لە دهرمانه چاوهڕوانكراوهكهی كۆرۆنا دەکات
وێستگه نیوزـ
وهزارهتی تهندروستیی ههرێمی كوردستان پێشوازیی له بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان كرد و رایگهیاند "لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان.
وهزارهتی تهندروستیی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا دوپاتیكردهوه دهرمانهكه لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن.
دهشڵێت "پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان".
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستیی ههرێم:
پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان دەکەین...
لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە ووڵاتی وەکو ڕوسیا و یابان ... هتد. لە کاتی ئێستادا بەکاردێت وە لە ڕێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت و لەکاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان وە لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هاندەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.
لەم دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بۆ دووربوون لە ترسناکی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و ڕێکاری تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین ڕێکارە کە پێویستە هەموو هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.
لە کۆتایی دا جارێکی تر دەستخۆشی لە کۆمپانیای (Awamedica) دەکەین بۆ ئەم هەوڵە سەرکەوتووە و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەرهەمی باشتر دەکەین، ئومێدەوارین هەموولایەك ساغ و سەلامەت بن و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٨ تەمووز ٢٠٢٠
PM:10:23:08/07/2020
ئهم بابهته 1684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت