حكومهتی ههرێم دهست به قۆناغی دووهمی سیستمی بایۆمهتری دهكات
وێستگه نیوزـ
له كۆبونهوهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆگی ئهنجومهنی وهزیران راپۆرتێکی لەبارەی بایۆمەتری خستەڕوو و تێیدا بە زانیاری و وردەکارییەوە باسی قۆناغەکانی سیستەمەکە و ئامانج و ئەنجامەکانی کرد و دواتر دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی سیستمهكه پهسهند كرا.
ئهمڕۆ چوارشهممه 8ی تهمموزی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوەوە و ئهنجومهنی وهزیران دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی سیستەمی بایۆمەتریی پەسهندکرد.
له كۆبونهوه ڤیدیۆییهكهدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران راپۆرتێکی لەبارەی بایۆمەتری خستەڕوو و تێیدا بە زانیاری و وردەکارییەوە باسی قۆناخەکانی سیستمەکە و ئامانج و ئەنجامەکانی کرد، کە پرۆژەیەکی گشتگیر و فراوانترە لەوەی تەنیا داتابەیسێک بێت بۆ تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆران.
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتریی پەسهندکرد بە ئاراستەی بەرجەستەکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای زانیاری لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی حکومەت و فراوانکردنی پرۆگرامەکە، تا بوارەکانی دیکەش بگرێتەوە و ببێتە یارمەتیدەرێکی سەرەکی بۆ جێبەجكردنی کردارەکی چاکسازی بەئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و هێنانەکایەی شێوازێکی نوێی چالاک بۆ حکومەت و حوکمڕانیی دروست.
لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "دواتر بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە کەرتی کشتوکاڵی خستەڕوو، لەوانە رێکخستنەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان بەجۆرێک بخرێتەوە خزمەتی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و رێگەگرتن لە تەرخانکردن و بەکارهێنانی زەویی کشتوکاڵی بۆ مەبەستی ناکشتوکاڵی.
لە تەوەرێکی دیکەشدا پلانی وەزارەتەکەی بۆ پەرەپێدانی نەمامگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری خستەڕوو لە رێگەی پرۆژەی هاوبەشی کشتوکاڵی لەگەڵ کەرتی تایبەت وەکو سەرچاوەیەکی نوێی داهات و برەودان بەو نەمامگایانە. ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە پەسندکردنی راسپاردەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەو بوارانەدا".
ههر له كۆبونهوهكهدا ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و دادی راسپارد بۆ پەلەکردن لە راییکردنی قەرەبووی ئەو جووتیارانەی کە خاوەنی گرێبەستی کشتوکاڵین و مافی یاسایی قەرەبووکردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە پشتڕاستکراوەتەوە لەبەر رۆشنایی یاسا کارپێکراوەکان.
PM:10:01:08/07/2020
ئهم بابهته 2392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت