كاره‌بای سلێمانی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن موه‌لیدە ئەهلییەکان دەکاتەوە کە بڕی یٔه‌مپێری كاره‌بای پێویست بۆ یٔامێری فێنکەرەوەی یٔه‌و خوێندنگایانه‌ی سنوورەکانیان دابین بکەن کە تاقیکردنەوەی خوێندكارانی پۆلی 12یان تیادا ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وتی، "یٔاگاداری خاوه‌ن موه‌لیده یٔه‌هلییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه، به مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا، داوایان لێده‌كه‌ین، كه بڕی یٔه‌مپێری كاره‌بای پێویست بۆ یٔامێری فێنکەرەوەی یٔه‌و خوێندنگایانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری موه‌لیده‌كه‌ی دابین بكه‌ن کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژەو رۆژیسێ کاتژمێره".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بابەتە چەند موەلیدەیەکی کەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی كاره‌با هەوڵ دەدات کە بەپێی توانا کارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاکان دابین بکات.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی سوپاسی موه‌لیدە ئەهلییەکان دەکات کە هەمیشە هاوکاربوون بۆ دابینکردنی کارەبا لەکاتی پێویستدا.
هــ. ر
PM:05:55:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت