پارێزگاری نوێی دهۆك: مژدەی زیاترمان بۆ دهۆك دەبێت


وێستگەنیوز- رەڤەند گوهەرزی

ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی دهۆك سەردانی پرۆژەی یٔه‌نده‌رپاسی جادەی بارزانی کرد و رایگەیاند" به‌منزیكانه‌ مژدەی باشترمان بۆ پارێزگای دهۆك دەبێت ".

 لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وایدا، د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك راگەیاند، "هاتوینەتە ئێرە بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ کومپانیای کاڤین گرۆب درببرین، بەراستی هەر پرۆژەیەکیان ئەنجام دابێت، بە کوالیتیه‌کی بەرز و لەکاتی خۆیدا تەواوی کردوە، بێ ئەوەی خەڵک لێی بێزار ببیت."

ئاماژە بەوەشدا، پڕۆژەی ئەندرپاسی جادەی بارزان لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگای دهۆکە، به‌ئه‌نجامگه‌یاندنیشی دەبێتە هۆکاری ئەوەی هاتوچۆ ئاسانتر بێت.

وتیشی: "به‌منزیكانه‌ هەندیك مژدەی باشترمان بۆ پارێزگای دهۆك دەبێت و بەمزوانە بەچاوی خۆتان دەیبینن."


PM:10:13:07/07/2020
















ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو