چه‌مچه‌ماڵ..ژنێك به‌ر فیشه‌ك كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه، رونیش نه‌بوه‌ته‌وه هۆكاری كوژرانی ژنه‌كه چییه.
شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، کاتژمێر 8ی ئەمشەو تەرمی ژنەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو كه فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو.
وتیشی كه روداوەکە لە ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی رویداوە و بە مەبەستی پشکنین و گرتنەبەری رێکارە تایبەتەکان، تەرمی ژنە کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کرا.
وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە نەکرد کە ئایا ژنەکە کوژراوە یاخود هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی چی بووه.
PM:09:42:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت