هه‌ولێر.. چوار كه‌س به 80 قاڵب مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی چوار كه‌سیی راگه‌یاند كه بازرگانییان به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه كردوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و بانده به نیاز بوون، 80 قاڵب مادده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، ژماره‌ی ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ش چوار كه‌سن كه یه‌كێكیان ئێرانییه و له كاتی مامه‌ڵه‌كردن توانرا كڕیار و فرۆشیار ده‌ستگیر بكرێن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌ولێر رونیشیكرده‌وه، ئه‌و بانده ده‌یانویست، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ترانزێت به‌كاربهێنن و ده‌شڵێت بڕی ئه‌و 80 قاڵبه‌ی پێیان گیراوه، 40 كیلۆگرام بووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به گوێره‌ی یاسای 14ی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه ده‌ستیپێكردوه.
PM:05:52:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت