خواردنگه‌ی شێف هاوین له سلێمانی به‌هۆی پاشه‌ڕۆی جرج و مشكه‌وه داخرا
خواردنگه‌ی "شێف هاوین"
وێستگه نیوزـ
خواردنگه‌ی "شێف هاوین" پابه‌ند نه‌بووه به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیش ئه‌و خواردنگه‌یه‌ی داخست، هه‌ر له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 300 كیلۆگرام گیرا و له‌ناوبرا.
قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی شێف هاوین داخرا.
راشیگه‌یاند كه له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه و پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌وتوه شێف هاوین پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت، له شوێنه‌كه‌شدا مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ناكات و له ناو‌خواردنگه‌كه‌یدا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) هه‌بوه، بۆیه به‌فه‌رمانی قأیمقامی سلێمانی" شێف هاوین" داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا گرت و ره‌وانه‌ی قایمقامیه‌تی كرد بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێیوست، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، جگه‌ره به‌ستوه‌كه كه بڕه‌كه‌ی 300 كیلۆگرامه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كرا بۆ له‌ناوبردن و لیژنه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه.
رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جه‌خت له نه‌خواردنی ئه‌و گۆشت و مریشك و خۆراكه به‌ستوانه ده‌كاته‌وه كه چه‌ند جارێك خاوببێته‌وه و دوباره ده‌یبه‌ستێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی خاوبونه‌وه‌ی گۆشت و مریشكدا به‌كتریا له‌ناو گۆشته‌كه‌دا گه‌شه ده‌كات و له‌كاتی دوباره به‌ستنه‌وه و خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، و به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوو دراوه، له‌كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:05:01:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت