به‌پرسێكی باڵای هەپەگە بۆ وێستگه‌ نیوز: لە حەفتەنین و گەڤەر 7 سەربازی تورکیا کوژران


وێستگه‌ نیوزـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی هیزەکانی پاراستی گەل (هه‌په‌گه‌) به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند له‌ چالاكیی گه‌ریلاكانیان له‌ ناوچه‌كانی حەفتەنین و گەڤەر، گه‌ریلا حه‌وت سەربازی سوپای توركیای كوشتوه‌.

له‌دوای هێرش و ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان کە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامی دەدات، دیار دەنیز، بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی هیزەکانی پاراستی گەل (هه‌په‌گه‌) بۆیه‌كه‌مجار لێدوانی بۆ میدیاکانی باشوری کوردستان دا و تایبه‌ت بە وێستگە نیوزی رایگه‌یاند كه‌ له‌ چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له‌ دەڤەری حه‌فته‌نین، سێ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون.

دیار ده‌نیز وتیشی، له‌ ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی سه‌ربه‌ پارێزگای جوله‌مێرگی باكوری كورستان، چوار سه‌ربازی دیكه‌ی توركیا به‌ده‌ستی گه‌ریلاكانیان كوژراوه‌ و ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی سوپای توركیاش به‌ته‌واوی تێكشكێندراوه‌.

بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی هیزەکانی پاراستی گەل ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ی به‌مدواییه‌ توركیا بۆسه‌ر گه‌ریلا ده‌ستپێكردووه‌، تائێستا زیاترله‌ 120 سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ حه‌فته‌نین كوژراون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ رۆژانه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری حه‌فته‌نین به‌رده‌وامه‌ و گه‌ریلا رۆژانه‌ روبه‌ڕوی سوپای توركیا ده‌بێته‌وه‌.


PM:04:24:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو