گهنجێك بههۆی كهوتنه خوارهوهی شۆفڵهكهی گیانی له دهستدا
وێستگه نیوز ـ
نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگەیاند، گەنجێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی شۆفڵەکەی لەبەرزاییەوە گیانیلەدەستداوه.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تهمموز، نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگەیاند: "ئێستا بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن کە گیانیلەدەستداوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "گەنجەکە شۆفێری شۆفڵ بووە، کاری لە یەکێک لە کانە بەردەکانی نزیک گوندی بناوەسووتەدا کردووە و بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزاییەوە گیانیلەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "گەنجەکە ناوی (ش،ل،ع) و دانیشتووی سەیدسادقە و تەمەنی 29 ساڵ بووە".
PM:02:21:06/07/2020
ئهم بابهته 2860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت