ژنه هونهرمهندێكی ناسراوی عهرهب به كۆرۆنا گیانی له دهستدا
رەجا جەداوی
وێستگه نیوز ـ
دوای مانەوەی زیاتر لە مانگ و نیوێک لە نەخۆشخانە بەهۆی کۆرۆناوە، ئەم بەیانییە ژنە هونەرمەندی ناسراوی عەرەب، رەجا جەداوی گیانی لەدەستدا.
کچی هونەرمەند، ئەمیرە حەسەن موختار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گیان لەدەستدانی دایکی بڵاوکردەوەو میدیا میسریەکانیش لەزاری کچەیەکەوە گیان لەدەستدانی ئەو هونەمەندە ناسراوەی میسر و جیهانی عەرەبیان بڵاوکردەوە.
جەداوی کە تەمەنی 82 ساڵ بوو، ماوەی مانگ و نیوێکە تووشی کۆرۆنا ببوە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسماعیلیەی وڵاتەکەی، خەوێندرابوو.
رەجا جەداوی، لە ساڵی 1938 لەدایک بووە، لە ساڵی 1958 بە شاجوانی میسر هەڵبژێردرا. سەرەتای کاری هونەری بە نمایشکردنی جلوبەرگ دەستی بە کار کردووە و دواتر بەشداریی سەدان دراما و شانۆ و فلمی کردووە.
هــ. ر
PM:12:01:05/07/2020
ئهم بابهته 16288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت