فازڵ ئیبراهیم: له‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی گه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی هەینی بەردەوامدەبێت.


فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند، ئەم شەپۆلە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمایە و ئەمڕۆ دەرکەوتووە و تا رۆژی هەینی بەردەامدەبێت.

راشیگەیاند، ئەگەرچی تا رۆژی هەینی پلەکانی گەرما لە نێوان 44 بۆ 47 پلەی سەدیدا دەبن، بەڵام کاریگەرییەکەی لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە کەمتر دەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، کە ئەو شەپۆلی گەرمایە هەرێمی کوردستان و ناوەراست و باشووری عیراقیش دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما تا چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەکاتەوە.

ئەوەشی وت، شەپۆلی گەرماکە ئاساییە و مەترسیدار نییە. هاوکات، پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرمای ئەمساڵ نزیکببێتەوە لە پلەکانی گەرمای پار.

هــ. ر


AM:11:46:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت