به‌ڤیدیۆ..ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له وێستگه‌یه‌كی غاز له ئێران رویدا
وێستگه نیوزـ
دوای رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له تارانی پایته‌خت و یه‌كێكی دیكه له وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌تنز، ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت به غاز له شاری ئه‌هواز روویدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له وێستگه‌ی "مدحج زرغان" ی تایبه‌ت به غاز له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران روویدا و به‌وته‌ی به‌رپرسانی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، ئیبراهیم قه‌نبه‌ری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌هواز وتی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی محاویله‌یه‌كی كاره‌باوه ئاگر له وێستگه‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه".
وتیشی، محاویله‌ی كاره‌باكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ته‌قیبێته‌وه و ئاگره‌كه‌ی لێكه‌وتبێته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی شاری ئه‌هواز بێ كاره‌با بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د حسێن ئاسه‌فی نه‌ژاد، به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌كه رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و شاره‌زایانیش لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
PM:05:35:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت