وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات دواده‌كه‌وێت و وتی تا 15ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ته‌واو ده‌بێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ته‌مموزی 2020 رایگه‌یاند: "ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی دابەشکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە."
جوتیار عادل وتیشی، "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان دابه‌ش دەکرێت."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری راگه‌یاند، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 5 و 6ی تهمموز، مووچەی وەزرارەتی كاروباری شەهیدان و کەس و کاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: رۆژی سێشەممە 7ی تهمموز، وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە 8ی تهمموز، مووچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ك رۆژی پێنجشەممە 9ی تهمموز مووچەی وەزارەتی پەروەردە له ناوشار خەرج دەکرێت.
PM:04:11:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوهتهوه