قه‌زای چۆمان..ئۆتۆمبیلێك وه‌رگه‌ڕا و سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە گوندی وێزەی سەربە قەزای چۆمان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دووکەسی دیکەش برینداربوون.
محەمەد ئەحمەد، ئێشکگری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی چۆمان رایگه‌یاند: لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە گوندی وێزەی سەر بە قەزای چۆمان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دووکەسی دیکەش برینداربوون.
وتیشی، سه‌رنشینه‌كان سه‌رجه‌میان ئەندامی یەک خێزانن و هەریەک لە ئامینە محەمەد سلێمان، دانەر عومەر مستەفا و حەلیمە حەسەن خدر گیانیان لەدەستداوە؛ هەریەک لە مستەفا حسێن محەمەد و عائیشە مستەفا بەسەختی برینداربوون، ئامینە و حەلیمەش هەردووکیان هاوسەری مستەفا حسێنن.
ئێشکگری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی چۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای چارەسەری سەرەتایی و خێرا بریندارەکان ڕەوانەی سۆران کراون و لەوێشەوە دەنێردرێنە هەولێر، ئەو خێزانە دانیشتوی قەزای چۆمانن.
PM:06:34:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت