نرخی نهوت له 42 دۆلاردا جێگیر بووه
وێستگه نیوزـ
ئهمڕۆ ههینی 3ی تەمموزی 2020، نرخی نهوتی خاو و برێنت له بازاڕهكانی جیهان بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهیان پێوهكرا.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 60 سەنته.
هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 40 دۆلار و 12 سەنت دەفرۆشرێت.
بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
PM:04:26:03/07/2020
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت