چیاكانی خانتیر و لینك لەدەڤەری دهۆك بۆردومان كران


وێستگە نیوز-
كەمێك لەمەوبەر هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا دەستیان بەبۆردومانكردنی چیای خانتیر لە ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ كردووە.

سەرچاوەیەك لەناحیەی دەركار بەوێستگە نیوزی راگەیاند، توركیا لەمانگی رابردووەوە لەنزیك چیای خانتیر خاڵێكی داناوە، دوای هێرشەكانی مانگی رابردووش پێنج خاڵی وەك رەبیە داناوە، ئەمڕۆش بۆردومانی ئەو چیایەی كردووە و ژمارەیەك گوندیش چۆڵكراون.

هەروەها لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی چوار جار چیای لینك لە ناحیەی دێرەلۆكی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان كرا، جێی ئاماژەیە لەسەرەتای مانگی رابردوو كوڕ و باوكێك لەچیای لینك بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا كوژران، جێی ئاماژەیە لەسەرەتای مانگی رابردوو كوڕ و باوكێك لەچیای لینك بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا كوژران.


لەساڵی 2017یشەوە تا ئێستا لە سنوری ناحیەی دێرەلۆك و شێلادزێ 23 هاوڵاتی بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا گیانیان لە دەستداوە.

ئەو بۆردومانەی سوپای توركیا لەكاتێكدایە هەفتەی رابردووش بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەیرانگای كونەماسی لەنزیك شاری سلێمانی بۆردومان كرد كە بووە هۆی كوژرانی دوو گەریلا و برینداربوونی شەش كەسی دیكە.



AM:10:17:03/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت