وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: 36%ی رێگای دووسایدی سلێمانی- كه‌لار تەواو بووە


وێستگەنیوز-

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ئێستادا فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لە پشوی فەرمیدان، بەڵام كاركردن له‌ پرۆژه‌ی رێگای دوسایدی سلێمانی- كه‌لار به‌رده‌وامه‌ و لە ئێستادا 36%ی کارەکانی تەواو بووە.

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی رێگای دوسایدی سلێمانی-كه‌لار له‌ چوارچێوه‌ی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئۆپەراسیۆنه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ بەردەوامی پشوی فەرمی و قه‌یرانی دارایی جێبه‌جێده‌كرێت.

ئەوەش هاتوە، پڕۆژه‌كه‌ پێکهاتوە له‌ دروستكردنی رێگای دوو سایدی كه‌لار ــ سلێمانی، كه‌ قۆناغی دووه‌می پێكدێت له‌ رێگه‌ی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان و درێژیه‌كه‌ی 41 كیلۆمه‌تره‌.

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئەوەشی خستوەتەڕو، رێژه‌ی كاركردنی پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئێستادا گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ی 36% س كاركردن له‌ قۆناغی كۆتایی پرۆژه‌ی دوسایدكردنی رێگای كفری ــ كه‌لاریش به‌رده‌وامه‌، كه‌ درێژییه‌كه‌ی 25.6 كیلۆمه‌ترە.


AM:12:01:03/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت