چەمچەماڵ..95 توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 156 کەس لە سنورەکەدا توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 95 توشبوو چاکبوونەوە و 8 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تا ئەم ئێوارەیە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمجەماڵ 156 حاڵەت تۆمارکراون وەک توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها 8 نەخۆش بەداخەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، 95 نەخۆش بەتەواوەتی چاکبونەتەوە و لە ئێستادا 11 نەخۆشیش باری تەندروستیان ناجێگیرە.
PM:11:28:02/07/2020
ئهم بابهته 1980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت