پۆلیسی راپەڕین: باندێکی دزیکردمان دەستگیرکرد


وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە باندێکی چوار کەسی کە چەند تاوانێکی "دزیان ئەنجام دابوو" لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەستگیرکران و بە گوێرەی مادەی (446) لە یاسای سزادانی عراقی ڕاگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند تاوانێکی دزی کردن لەناو شاری ڕانیە لەگەرەکی نەورۆز، وە دوای بەدواداچوون کۆ کردنەوەی زانیاری لەسەر ڕووداوەکان دەرکەوت کە دوو ڕوداوی دزی کردن ڕویان داوە و لەلایەن چوار تۆمەتبار بە هاوبەشی ئەنجام دراون.

ئەوەش هاتوە، دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بە پشت بەستن بە بەڵگەکان و کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە تاوانباران، توانرا شوێنیان دەست نیشان بکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەرەتا دوو لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و دەست گیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو لە جۆری پیک ئاپ.

پۆلیسی راپەرێن باسی لەوەشکردوە، دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە لە دوو تاوانی دزی کردندا هەستاون بە دزینی سێ مۆلیدەی کارەبایی گاز وە لەلایەن دوو تۆمەتباری تر لە بازار فرۆشتویانەوە. هەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت جگە لەو دوو تاوانی دزیکردنە، تاوانی دیکەی دزیشیان ئەنجامداوە.

ئەوەش هاتوە، دواتر لە بەرواری 1/ 7/ 2020 لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبارەکەی تریش دەستگیر کران و سەرەنجام دەکاتە چوار تۆمەتبار و دانیان بە تاوانەکانیان داناوە.


PM:10:25:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت