لە سێ رۆژدا 60 كەس پلازمای خوێنیان بەخشیوە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی 3 رۆژدا 60 هاوڵاتی پلازمای خوێنیان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخشیوە.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، تەنها لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا 60 هاوڵاتی لەشاری سلێمانی  پلازمای خوێنیان بەخشیوە كە ئەوەش نیشانەی دڵسۆزی ئەو كەسانەیە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لەو چاكبووانەی كۆرۆنا كرد كە ماوەی 14 رۆژ بەسەر چاكبوونەوەیاندا تێپەڕیوە سەردانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی بتڵێك خوێن بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە پلازمای خوێنی لێ دەربهێنن و بۆ سێ تووشبوو بەكاری بهێنن.


PM:05:06:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت