كۆرۆنا، كۆنگرەی پارتی دواخست


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمساڵ كۆنگرەی حیزبەكەیان دوابخەن.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسەركردایەتی پارتی بۆ وێستگە نیوز، هەرچەندە لەسەرەتای ئەمساڵەوە سەركردایەتی حیزبەكەیان بڕیاریدا لەماوەی ئەمساڵدا كۆنگرەی 14یەمی حیزبەكەیان ببەستن و لیژنەشی بۆ پێكهێنرابوو، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەو خێراییە لەسەر ئاستی جیهان و عێراق و كوردستان، وایكرد كۆنگرەكە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، لەبەرئەوەی پارتی حیزبێكی گەورەیە و بەهەزاران ئەندام و لایەنگری هەیە، بۆیە دەبێت لەڕەوشێكی ئاساییدا كارەكانی كۆنگرە بەڕێوە بچن، هەر لەبەرئەوەش بڕیاردرا ئەمساڵ كۆنگرە دوابخرێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1946 دامەزراوە و چەندین ساڵە مەسعود بارزانی، سەرۆكایەتی ئەو حیزبە دەاكت و ساڵی 2010 دوایەمین كۆنگرەی خۆی بەست.


PM:03:36:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت