یوسف محه‌مه‌د و به‌هار مه‌حمود، مووچه‌ی خانه‌نشینیان ره‌تكرده‌وه
بەهار مەحمود و یوسف محەمەد
وێستگه نیوز ـ
یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، و د. به‌هار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری پێشوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی بوون.
له نوسراوێكداكه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه، د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، نوسیویه‌تی: "ئاماژه به بڕگه‌كانی چواره‌م و حه‌وته‌م له ماده‌ی(7)ی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020، به‌نده وه‌ك سه‌رۆكی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، مامه‌ڵه‌ی خانه نشینیم نه‌كردوه و ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقم".
ئه‌وه‌شی وتووه: "له رێگه‌ی ئه‌م نوسراوه‌وه ئاگادارتان ئه‌كه‌م كه تا به‌دینه‌هاتنی مه‌رجه گشتیه‌كانی خانه‌نشینی خانه‌نشین نابم".
هاوكات د. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له نووسراوێكدا ده‌ڵێت: "ئاماژه به بڕگه‌كانی چواره‌م و حه‌وته‌م له ماده‌ی(7)ی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020، به‌نده وه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، مامه‌ڵه‌ی خانه نشینیم نه‌كردوه و ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقم، له رێگه‌ی ئه‌م نوسراوه‌وه ئاگادارتان ئه‌كه‌م كه تا به‌دینه‌هاتنی مه‌رجه گشتیه‌كانی خانه‌نشینی خانه‌نشین نابم".
نووسراوی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له كاتێكدایه دوێنێ سێ په‌رله‌مانتاری گۆڕان كه هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه ساڵح، شایان عه‌سكه‌ری و شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی-بوون فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیان پڕكرده‌وه.
هاوكات هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ سیروان بابان، ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری بوون و فۆڕمه‌كه‌یان پڕكرده‌وه.
PM:02:46:02/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت