وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش توشبوی كۆرۆنای راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 259 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له شاره‌كانی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له پارێزگاكانی هه‌رێم 259 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندوه كه 223 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش 169 كه‌سیان له پارێزگای سلێمانییه و له ماوه‌ی 14 رۆژی رابردوودا چاكبونه‌ته‌وه.
به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش هه‌زارو 403 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 78 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 231ش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:08:12:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت