سێیه‌م فڕۆكه‌ی هه‌واڵگری توركی له سنووری قه‌زای زاخۆ كه‌وته خواره‌وه
فڕۆکە هەواڵگرییەکەی تورکیا
وێستگه نیوز ـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
ئەمانە پاشماوەی سێیەم فڕۆکەی هەواڵگیری سوپای تورکیایە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە سنوری قەزای زاخۆ کەوتوونەتە خوارەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، دوانیوەرووی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆکەیەکی هەواڵگیری سوپای تورکیا لە گوندی کەرپتێ-ی سەر بە ناحیەی باتیفا کەوتووتە خوارەوە و دوێنێش لە گوندی هرکوندێ فڕۆکەیەکی هەواڵگیری کەوته خوارەوە.
پێشتر زێره‌ڤان مو‌سا، بەڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌رکار بە وێستگە نیوزی راگەیاندبوو: فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وان ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە 30ی حوزەیران، له گوندی دێرێ سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌رکار، که بۆ کاری چاودێریی سه‌ربازی به‌کاردێت که‌وتووەته خواره‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شه‌ڕو پێكدادان له ناوچه‌ی حه‌فته‌نین-ی سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له نێوان سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌رده‌وامه.
هاوكات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش كاتژمێر سێ بۆ چوار و نیوی به‌یانی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووره‌كه‌یان به چڕی بۆردومان كردووه.
PM:03:28:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت