سلێمانی.. شاندی باڵای یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان


وێستگەنیوز-

کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و بە وتەی رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى گۆڕان کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران.

کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە سەردانی مەکۆی سەرەکی گۆڕان-یان لە شاری سلێمانی کرد و لە ئێستادا لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەى گۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە کۆبوونەوەدان.

لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەکەش دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردولا، باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نێوان لایەنەکان، پرۆسەی چاکسازی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی پارێزگای سلێمانی بابەتی گفتوگۆى سەردانەکەی ئەمڕۆ دەبن.




AM:11:04:01/07/2020








ئه‌م بابه‌ته 2488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو