چه‌مچه‌ماڵ..گه‌نجێك به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند كه توشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ گیانیلەدەستدا كە گەنجێكی تەمەن 17 ساڵە.
د. فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، گەنجێکی توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵە دوای 18 کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، ئاشكراشیكرد كه گەنجەكە كە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشە و سه‌ره‌ڕای توشبونی به كۆرۆنا، نەخۆشی شەكرەشی هەبووە.
هەر ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ شەش توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار كراون کە سێ پیاوی تەمەن (70,47,25) ساڵ و سێ ژنی تەمەن (50,48,23 ) ساڵن، یەكێك لە توشبوەکان دانیشتووی ناحیەی تەکیەیە و ئەوانی دیكەش دانیشتوی چەمچەماڵن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی پێنج توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا، به‌مه‌ش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدان له سلێمانی گه‌یشته 179 كه‌س.
PM:11:06:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت