فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانی خاكی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و سێ فرۆکەی جەنگی سوپای تورکیا لە سنوری برادۆست بۆردومانی گوندەکانی بێرکمە و سنین و لۆلان و خواکورکیان كرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا گوندەكانی چیای شاقۆلێیان لە زاخۆ بۆردوومان كرد و شەڕ لە سنورەكە لە نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویدا.

بە پێی سەرچاوەیەك  ئۆپراسیۆنی توركیا لەگوندەكانی باتیڤا و دەركار بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویداوە بەڵام زیانەكان نەزانراون.

سەرچاوەکە راشیگەیاند کە لە هەندێك ناوچە، سوپای توركیا 30 كیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاكی هەرێمی كوردستانەوە و بەردەوامیشە لە بەزاندنی سنوری هەرێم.


PM:09:38:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت