دوو بەرپرسی تەندروستی گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان پێشبینی بەرزبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسنوورەكەیان دەكات و دەڵێت، دوو بەرپرسی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون.

د.سیروان محەمەد جەمال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندووە، پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرینەوە سێیەم پارێزگای عێراقە بۆ تووش بون بەكۆرۆنا، ماوەی سێ ڕۆژە تەنها یەك گیانلەدەستدانی كۆرۆنا لە گەرمیان هەبووە و ژمارەی تووشبوانیان رۆژانە 33%ی پشكنینەكانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی لێكدانەوەی ئامارەكان مەزەندە دەكەین 45000 تووشبوو هەبێت لە ئیدارەی گەرمیان، بەڵام تائێستا خۆپارێزی لاوازەو قەرەباڵغی بازاڕ و ژیانی رۆژانە وەك پێش كۆرۆنایە، بۆیە پێشبینی هەڵكشانی زیاتر دەكەین لە تووشبووان".

د.سیروان وتویەتی "تیمەكانمان ماندوونەناسانە كاردەكەن و ئێستاش كاك كامەران بەڕێوەبەری خۆپاراستن و  كاك وریا بەڕێوەبەری  قەڵا، تووشبووی كۆرۆنان و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازم".


PM:08:08:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت