فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران دابه‌ش ده‌كرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
له گشتاندنێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ئه‌مڕۆسێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری، په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌و خوله‌كانی پێشوو ده‌توانن له 1ی حوزه‌یرانی 2020، ه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ده‌توانن سه‌ردانی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نوسراوی ژماره 1034/4/4 له 30ی حوه‌یرانی 2020، به ئیمزای ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی پێشوو ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان له خوله‌كانی رابردوو كردووه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه:
بۆ/ به‌ڕێزان په‌رله‌مانتارانی خوله‌كانی ڕابردوو
بابه‌ت/ ده‌ستبه‌رداربوون له‌وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارێتی
دوابه‌دوای گشتاندنمان ژماره (4/4/958) له‌به‌رواری 2020/5/21.
به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م مادده‌ی (7) له‌یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2020) یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه له‌خانه‌نیشینیی په‌رله‌مانتاری، خوله‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م و چواره‌م)ی په‌رله‌مانیش ده‌گرێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكاریی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیی ئاره‌زومه‌ندانه له‌رێكه‌وتی 1-7-2020، ه‌وه له دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ بۆ خوله‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) وه‌رده‌گرێت.
PM:05:56:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت