منداڵێكی تهمهن چوار ساڵان له رووباری سیرواندا خنكا
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9ی بەیانی، خێزانێک چوونەتە کەناری دەریاچەی سیروان، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووەتە ناو دەریاچەکە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵێک بەناوی م. ب. خ، تەمەن چوار ساڵان کە دانیشتووی هەڵەبجەیە خنکاوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیس، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جێب بووە و تەرمی منداڵەکەش دەرهێنراوەتەوە.
سیروان سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە و لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک شاری سنەوە ھەڵدەقوڵێت، پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان.
PM:02:06:30/06/2020
ئهم بابهته 1036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت