ئەو پیاوەی لەناو باخی گشتی شاری سلێمانی خۆی سوتاند، گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی شەوی رابردو پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ لەناو باخی گشتی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی تایبەتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و 100%ی جەستەی سوتا، بەهۆی زۆری سوتاوییەکەی شەوی رابردو گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تەندروستی سلێمانی، شەوی رابردوو پیاوێک بەناوی "ر. ع. س." تەمەن 65 ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی 100%ی جەستەی سوتابوو، پزیشکەکان رایانگەیاندبوو ئومێدی مانەوەی لە ژیاندا نەماوە.
 
هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی قەرزداری و کێشەی کارکردنەوە رووبەرووی گرفت بووەتەوە و لە ئەنجامیشدا پەنای بۆ خۆسوتاندن بردووە.

شەوی رابردوو  هاوڵاتی "ر. ع. س."ی تەمەن 65 لەناو باخی گشتی سلێمانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەی کە لەو کاتدا سەردانی شوێنەکەیان کردوە، هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری سەر جەستەی ئەو پیاوەیانداوە تا تیمەکانی تەندروستی گەیشتونەتە شوێنەکە.

دواتریش نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی رایگەیاند، دۆخی تەندروستی ئەو کەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ خۆی سوتاند ناجێگیرە و 100% جەستەی پیاوەکە سوتاوە و ئومێدی مانەوەی لە ژیاندا نیە.


AM:10:51:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت