تیمێكی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی چین ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
بۆ لێکۆڵینەوە لەسەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی به‌نیازه تیمێک رەوانەی چین بکات
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند" تیمەکە هەفتەی داهاتوو رەوانەی چین دەکرێت و ئەرکی سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. "
رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر ڕایگەیاندبوو، چاوەڕوانی ئەجامی لێکۆڵینەوەکەی چین ده‌كه‌ن لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە.
تائێستا له جیهاندا 10 ملیۆن و 338 هه‌زار و 275 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له نیوه چاكبونه‌ته‌وه و 506 هه‌زار و 153 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
AM:08:51:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت