حه‌شدی شه‌عبی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 200 قه‌ره‌وێڵه‌یی بۆ توشبوانی كۆرۆنا كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
حه‌شدی شه‌عبیی عیراق نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرده‌وه و تایبه‌تی كردوه به توشبوانی كۆرۆنا بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه باری ته‌ندروستییان سه‌خت یان مامناوه‌نده.
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستیی عیراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژناوانیی هاوبه‌شیان بۆ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه سازكرد و فه‌یاز رایه‌یاند كه به‌شی ته‌ندروستیی حه‌شد به‌رده‌وام پشتیوانیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی په‌تای كۆرۆنا.
وتیشی حه‌شد توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتوودا نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی بنیاد بنێت و تواناكانی خۆشی بۆ پشتیوانیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌كارده‌هێنێت تا ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ت و هاوڵاتیان سووكتر بكات.
AM:08:37:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت