فڕۆکەکانی تورکیا سنوری 4 گوند لە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن
وێستگەنیوز-
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چوار گوندیان لە سنوری قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد و تائێستا زیانەکان نازانرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بۆردومانەکانی ئەمشەوی تورکیا گوندەکانی ئەڤلە، پیربیلا، مۆنینی و شاقۆڵێ-یان لە سنوری قەزای زاخۆ بۆردومانکردوە کە بەشێکن لەو 45 گوندەی دەکەونە نێوان هەردو ناحیەی دەرکار و باتیفیا.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، لە ئێستادا 45 گوند لە نێوان هەردو ناحیەی دەرکار و باتیفیا لە پارێزگای دهۆک بوونەتە شوێنی رووبەرووبوونەوەکانی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و لە ئێستادا بەشێکیان چۆڵکراون.
هاوکات بازگەکان ئەمشەو رێگریان لە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو گوندانە کردوە، بە ئامانجی زانینی زیانەکانیان لە سوتاندنی بەروبوم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان سەردانی گوندەکانیان بکەنەوە، هۆکارەکەشیان بۆ ناجێگیری دۆخی ئەمنی گەڕاندوەتەوە.
PM:11:28:29/06/2020
ئهم بابهته 2236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت