پۆلیسی رانیە: لە روداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و 2 کەسیش برینداربوون
وێنەی ئەو کەسەی لە روداوەکەدا کوژراوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو لە قەزای رانیە روداوێکی تەقەکردن رویداوە و بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ڕوداوێکی تەقەکردندا کەسێك کوژاراوە و دووکەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی راپەڕین وردەکاری روداوەکە و هۆکاری دروستبوونی ئەو تەقەکردنانەی روننەکردوەتەوە و باسی لەوەکردوە، دوای لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.
PM:10:49:29/06/2020
ئهم بابهته 3104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت