پیاوێک لەناو باخی گشتی شاری سلێمانی خۆی دەسوتێنێت


وێستگەنیوز- 
ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ بەهۆکارێکی نادیاری لە باخی گشتی شاری سلێمانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و تەندروستی سلێمانیش رایگەیاند، 100% جەستەی پیاوەکە سوتاوە و ئومێدی مانەوەی لە ژیاندا نیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 65 لەناو باخی گشتی سلێمانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەی کە لەو کاتدا سەردانی شوێنەکەیان کردوە، هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری سەر جەستەی ئەو پیاوەیانداوە تا تیمەکانی تەندروستی گەیشتونەتە شوێنەکە.

لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو هاوڵاتییەش کە ناوی "ر. ع. س."، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، دۆخی تەندروستی ئەو کەسەی ئێوارەی ئەمڕۆ خۆی سوتاند ناجێگیرە و 100% جەستەی پیاوەکە سوتاوە و ئومێدی مانەوەی لە ژیاندا نیە.

لەبارەی هۆکاری روداوەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەبارەی خۆسوتاندنی ئەو پیاوە، وێستگەنیوز چەندجارێک پەیوەندیکرد بە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
 


PM:10:28:29/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت