هێمن هەورامی: پەرلەمان بۆ چاودێری یاسای چاکسازی لە کۆبونەوەکانی بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی تەمموزدا بە ئامانجی چاودێریکردنی یاسای چاکسازی، گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان ‌پێشنیازه‌بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌بڕیاری له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ پەسەندکرد و بڕیاریدا بۆ چاودێری کارەکانی چاکسازی و تەندروستی درێژە بە کۆبونەوەکانی بدات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، درێژکردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی زیاترە بۆ ئەو پرۆسە چاکسازییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە مانگی تەمموزدا دەستیپێبکات، هەروەها بۆ چاودێریکردنی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی تەندروستی و دۆخی دارایی وڵات کۆبونەوەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆش عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو بوارانەی یاسای چاکسازی دەستنیشانی كردووە، لە 7/1 ەوە كاری لەسەر دەكرێت و پڕۆسەی چاکسازی دەستپێدەکات.


PM:09:02:29/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو