پارێزگاری نوێی دهۆك سوێندی یاسایی خوارد


وێستگە نیوز-

د.عەلی تەتەر، پارێزگاری نوێی دهۆك لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەڕێوڕەسمێكدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، د. عەلی تەتەر، وەك پارێزگاری تازەی دهۆك، سوێندی یاسایی خوارد، لە وتەیەكدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە پارێزگاری تازەی دهۆك كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كاری تازەیدا بۆ خواست، هەروەها ئاماژەی بە ڕابردووی كار و خزمەتی سەركەوتووانەی كرد، بەو هیوای بتوانێت خزمەتی زیاتری پارێزگای دهۆك بكات.

نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پێشكەش بە فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری پێشووی دهۆكیش كرد كە لە كاتێكی هەستیار و سەردەمی قەیرانەكاندا دەستبەركار بووە و لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێكی بەرچاوی بە پارێزگای دهۆك كردووە و هیوای سەركەوتنی لە هەر ئەرك و كارێكی تازەدا بۆ خواست.

هەفتەی رابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا بەگۆڕینی پارێزگای دهۆك لەفەرهاد ئەتروشییەوە بۆ عەلی تەتەر، فەرهاد ئەتروشی ماوەی شەش ساڵ پارێزگاری دهۆك بوو.


PM:07:28:29/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت