چاودێری بازرگانی سلێمانی: خاوەن دوكان هەیە سێ دوكانی هەیە و لەڕۆژێك بایی 9 هەزار شتی فرۆشتووە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆخی ئیشی ناوبازاڕ زۆر خراپە و كار گەیشتۆتە ئەوەی خەڵكێك سێ دوكانی هەیە، بەڵام لەڕۆژێكدا بایی 9 هەزار دینار شمەكی فرۆشتووە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، رەوشی ئیشی ناوبازاڕی شاری سلێمانی زۆر زۆر خراپە و تەنانەت بەلیژنەكانی خۆیانی وتووە وەك جاران لەسەرپێچی بچووك نەپێچنەوە، چونكە ئێستا دوكانداران بەهۆی بێمووچەیی و كۆرۆناوە ئیشیان تەواو دابەزیوە، بەڵام لیژنەكان لەڕووی تەندروستییەوە لێپێچینەوەی توند دەكەن و وتی "دوكاندار هەیە هاتۆتە لام وتویەتی بە 3 دوكان لەماوەی رۆژێكدا بایی 9 هەزار دینار پێداویستی فرۆشتووە".

سەبارەت بەوەی دەكرێت قەدەغەی هاتووچۆ لەشاری سلێمانی رابگەیەندرێت، ناوبراو وتی "رەوشی ئێستای سلێمانی وەك قەدەغەی هاتووچۆیە و راستییەكەی نیمچە قەدەغەی هاتووچۆیە، چونكە زۆربەی شوێنەكان داخراون و خەڵكیش كەمتر دێنە دەرەوە".
 
حكومەتی هەرێم لەڕۆژی شەممەی رابردووەوە دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كردووە كە 21%ی مووچەش دەبڕدرێت، تائێستا تەنها وەزارەتەكانی تەندروستی و پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە.


PM:06:15:29/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت