ئێران فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تره‌مپ ده‌رده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران، دادگای تاران فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و 36 کەس دەرکردوه‌.

عەلی ئەلقاسی میهر، دادوەری تاران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی دەزگای داد، ڕایگەیاندووە، 36 کەس کە دەستیان هه‌بووه‌ لە كوشتن و هاوکاری و فه‌رمان ده‌ركردن بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه‌. 

عەلی ئەلقاسی میهر، دادوەری تاران ڕایگەیاندوە کە له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ناسراونەتەوە له‌ سه‌روو هه‌موشیانه‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دەشڵێت کە فەرمانی دەستگیرکردنه‌كه‌یان بۆ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینترپۆل) ناردوه‌.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، بەهۆی هێرشێكی ئەمریكاوە لە رێگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، لە 3ی كانوونی دووەمی 2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژرا. 

سولەیمانی لەدوای ئەحمەد وەحیدی، لە ساڵی 1998 و بە مەرسومی عەلی خامنەیی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێران، كرا بە فەرماندەی فەیلەقی قودس. 

لەناو ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سوله‌یمانی بە كەسێكی چالاك ناسرابوو، بەتایبەتی لە عیراق و سوریا، لە ساڵی 2012 به‌دواشه‌وه‌ پشتگیریی رژێمی سوریای كردووە و لە عیراقیش هێزەكانی حەشدی شەعبیی رێكخستوە.


PM:03:42:29/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو