وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: هه‌زار و 749 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد كه‌ هه‌زار و 749 كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 83ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ئاماری ئه‌مڕۆدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كان له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقن و له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش توشبوی نوێ تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 95 و له‌ هه‌ولێر 40 و له‌ دهۆك 4 و له‌ كه‌ركوك 50 توشبوون.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 852 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 14 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 27 و له‌ كه‌ركوك 31 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 83 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش چواریان له‌ سێمانی و دوو توشبوو له‌ هه‌ولێر و سیانی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك.

به‌ گشتی له‌ عیراق 47 هه‌زار و 151 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 839 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 22 هه‌زار و 974یش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:03:24:29/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت