پسپۆڕێكی ئه‌منی: كازمی ده‌ست به‌ ئازادكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان ده‌كات و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ رووده‌دات


وێستگه‌ نیوزـ

پسپۆڕێكی ئەمنی‌ عیراق پێشبینی ده‌كات دوای ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی حزبوڵای عیراق، لە چەند ڕۆژی‌ داهاتودا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستب بكات به‌ ئازادكردنی‌ خاڵە سنوری و فڕۆكەخانە و بەندەرەكان "لە مافیا گەندەڵەكان".  
  
هیشام هاشمی‌، پسپۆڕی ئه‌منیی عیراق لە هەژماری‌ تایبه‌تیی خۆی‌ لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر نوسیویەتی‌، "لەچەند ڕۆژی‌ داهاتودا و دوای‌ پڕۆسەكەی‌ ناوچه‌ی دۆرە كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی حزبوڵای عیراق، ڕوبەڕوبونەوەیەكی‌ نوێ ڕوودەدات."

ده‌شڵێت "له‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا خاڵە سنوریەكان و بەندەرەكان و فڕۆكەكان لە گروپە مافیا گەندەڵەكان ئازاد دەكرێن و ناوی‌ گەندەڵكاران و كوڕانی‌ بەرپرسەكان كە تێوەگلاون لە دزپێكردنی‌ هێڵەكانی‌ ئینتەرنێت ئاشكرا دەكرێن.  "
  
هاشمی‌ باسی له‌و گروپانه‌ش كردوه‌ كه‌ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌كه‌ن و وتی" شانه‌كانی كاتیۆشا كه‌ سەربە میحوەری‌ "بەرگری‌ ئیسلامی‌"ن، لەماوەی‌ چەند مانگی‌ ڕابردودا بە یاخیبون لە دەوڵەت دەستی‌ان پێكرد و دواتر بەرەنگاربونەوەی‌ و دواتریش ڕوبەڕوبونەوەی‌.  "
  
هاشمی‌ رونیدەکاتەوە، ئەوەی‌ ئەمڕۆ حكومەتی مسته‌فا كازمی دەیكات بەرپەرچدانەوەیەكی‌ كاتیی‌ شانەی‌ كاتیۆشایە كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ موشه‌كبارانكردنی ناوچه‌ی سه‌وز، له‌ به‌رامبه‌ریشدا قەیس خەزعەلی‌ سەركردەی‌ عەئاسبی‌ ئەهلی‌ حەقیش ئاماژەی‌ بەهەمان شت داو وتی‌ "ڕێگە بە كەس نادەن ئەو شانانە بوەستێنن".  


PM:08:28:28/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت