خوێندنی باڵای عیراق ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی دواخست
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراق ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دواخست
وه‌زاره‌تی ناوبراو رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 له 06-12-2020 ده‌ست پێ ده‌كات و له 18-03-2021 كۆتایی دێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه، وه‌رزی دووه‌می خوێندن له 11-04-2020 ده‌ست پێ ده‌كات و له 22-07-2021 كۆتایی دێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه ته‌ندروستییه‌ی كه له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرنای نوێ (COVID-19) هاتووه‌ته ئاواره‌وه، كاركردن به میكانیزمی فێركردن به ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بێت".
له مانگی ئازاری رابردووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق، ده‌وامی خوێندنگاكان و زانكۆ و په‌یمانگاكان دواخراوه.
PM:07:53:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت