گۆرانیبێژێکی دیاری میللی هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بوو
وێستگەنیوز-
جێگر میدیا حسێن، هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری میللی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
جێگر میدیا حسێن لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاندوە، "ماوەی 7 رۆژە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئیستادا دۆخی تەندروستیم باشە، سوپاس بۆ دڵسۆزی و هەواڵپرسینتان".
جێگر میدیا حسێن لەدایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردوە و ژمارەیەکی بەرچاو بەرهەمی گۆرانی پێشکەشکردوە، هاوکات بەشێک لە گۆرانییەکانی لە دانیشتنە میللییەکاندا پێشکەش دەکات.
PM:11:14:27/06/2020
ئهم بابهته 17216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت