لە عێراق زیاتر لە دوو هەزار تووشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هەزار و 69 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، نۆ هەزار و 630 كەس لە سەرجەم تاقیگە تایبەتەكان بە پشكنینی كۆرۆنا، پشكنینیان بۆ كراوە، بەمەش تائێستا 210 هەزار و 353 پشكنین لە سەرتاسەری عێراق كراوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتا جیهانییەكەوە.

هەر بەپێی ئامارەكان لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 69 كەس لە هەموو پارێزگاكانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوون كە بەغدا لە پلەی یەكەمی زۆریی ژمارەی تووشبووان دێت و لەدوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت، هەر لەو ماوەیەشدا  1079 كەسیش چاكبوونەتەوە.

هەروەها ژمارەی ئەوانەی بە كۆرۆنا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 101 كەس، بەمەش كۆی گشتیی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان گەیشتە 1660 كەس.



PM:04:11:27/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت