تەندروستی جیهانی وادهی ئامادهبوونی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای راگهیاند
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ڤاکسینی کۆمپانیای ئەسترازینیکا کە لەلایەن زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە لە پێش هەموو ڤاکسینەکانی دیکەوە ئامادە دەبێت. دەشڵێت، "وابڕیارە لە مانگی ئابی داهاتوودا، ڤاکسینەکە ئامادە ببێت".
دکتۆر سومەیە سوامینەسان، سەرۆکی توێژەرانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، باشترین کاندید لەناو ڤاکسینەکانی کۆرۆنادا، لە رووی کاتەوە بریتییە لە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای ئەسترازینیکا، بەڵام ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکاش هیچ لەو کەمتر نییە و قۆناغی زۆریان بۆ ئامادەبوون بڕیوە.
لەوبارەیەوە، دوێنێ، حازم جەمیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینیکا و دەیەوێت رێژەیەک لە ڤاکسینەکەی لێبکڕێت.
لە ماوەی رابردوودا، زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی رایانگەیاند، پەرەیان بە ڤاکسینێکی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوە کە لە رێگەی دەمەوە هەڵدەمژرێت و رەنگە ئامادەکردنی ڤاکسینەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەواوببێت.
پێشتریش، کۆمپانیای ئەسترازینیکا، کە کۆمپانیایەکی بەریتانی – سویدی بواری بەرهەمهێنانی دەرمانە رایگەیاند، هەر لەگەڵ هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی زانایان و پەسەندکردنی ڤاکسینەکە، ئامادەیە دوو ملیار دانەی لێ بەرهەمبهێنێت.
هــ. ر
PM:11:51:26/06/2020
ئهم بابهته 2436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت