بە وێنه‌و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی سلێمانی دژی بۆردومانه‌كه‌ی كونه‌ماسی
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکە
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی پێنجشه‌ممه 25ی حوزه‌یرانی 2020، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومانی سه‌یرانگای كونه ماسی كرا‌و له ئاكامدا شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه، ئه‌مڕۆ له سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و بۆردومانه ئه‌نجام درا.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا هاوڵاتییان چه‌ندین دروشمیان دژی حكومه‌تی توركیا ده‌وته‌وه و به داگیركه‌ر ناویان ده‌برد.
دوێنێ پێنجشه‌ممه سەرچاوەیەكی ئاگادار بەوێستگە نیوزی راگەیاند، لەناوچەی گەشتیاری كونەماسی لەنزیك شاری سلێمانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی كردوه‌تە ئامانج، بەو هۆیەشەوە دوو گه‌ریلای په‌كه‌كه شه‌هید بوون و شه‌ش هاوڵاتی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.
PM:05:35:26/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت