لەبارەی بۆردومانەکەی کونەماسی، یەکێتی داوایەک ئاڕاستەی بەغدا دەکات


وێستگەنیوز-
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە پێویستی دەزانن وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بكات بە ئامانجی راگرتنی بۆردومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمان عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بۆردومانەكەی تورکیا بۆ سەر سەیرانگای کونە ماسی، پێشێلكردنی سەروەری عێراق و رێزنەگرتنی ئەو وڵاتەیە لەو یاداشتە ناڕەزاییانەی حكومەت رادەستی باڵیۆزی توركیای كردبوون.
  
ئەوەش هاتوە، داوا لە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن كە داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش بكەن بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە ناو خاكی عێراق بکات و بڕیاریش بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو مەدەنییانە دەربكات كە بونەتە قوربانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان.

فراکسیۆنی یەکێتی پەیامێکیش ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات و داوایان لێدەکات بەپەلە وەڵامێكی توندی توركیا بدەنەوە و ئەمجارە بە جدی لە روویدا بوەستنەوە بۆ راگرتنی دەستدرێژییەكان.


AM:10:49:26/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو